ئاگاداری بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی لەکارکەوتوو

University of Halabja
25-09-2022

بانگەوازى ژمارە( ) ى (٢٠٢٢-٢٠٢٣)

جۆر/ زیادکردنى ئاشکرا

سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە پاڵپشت بە یاساى فرۆشتن و بەکرێدانى موڵک و ماڵى دەوەت ژمارە(١)ى ساڵى(٢٠٢١)هەڵدەستێت بە فرۆشتنى کەلوپەلى لەکارکەوتوو (ماڵى گوازراوه‌) لە ڕێگەى زیادکردنى ئاشکراوە کە جۆر و ژمارە و وەسف و وردەکارییەکانى لە خوارەوە دیاریکراوە، هەرکەسێک ئارەزووى بەشداریکردنى هەیە ئەوا پێویستە:

١-بەشداربوو بڕى(%٢٠)ى نرخى خەمڵێنراو وەک بارمتەى ياسايى لێ وەردەگێرێت لە ڕۆژى زیادکردنەکەدا

٢- ئەو بەشداربووەى زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت پابەندە بەدانى کرێى خزمەتگوزارى بە ڕێژەى(%٢)بڕى ئەو نرخى فرۆشتنەى بۆ دەوەسێتەوە

٣- لیستى زیادکردنەکە کراوە دەبێت بۆ ماوەى(10) ڕۆژ کەلەڕۆژى دواى بڵاوکردنەوەى ئەم بانگەوازە لەڕۆژنامە دەستپێدەکات و زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژى یەکەمى دواى تەواوبوونى ئەو (10) ڕۆژە کاتژمێر (١١)ى پێش نیوەڕۆ لە پارێزگاى هەڵەبجە کۆلێجى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان.

٤- بەشداربو ( کارتى نیشتیمانى يان ناسنامه‌ى بارى شارستانى، ڕەگەزنامەى عێراقى) لەگەڵ خۆى بهێنێت

٥- گەر ڕۆژى زیادکردنەكه‌ کەوتە ڕۆژى پشووى فەرمى، ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕؤژى دەوامى فەرمى دواى پشووەکە

٦- ئەو بەشداربووەى زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت پابەندە بە بردنە دەرەوەى کەلوپەلە لەکارکەوتووەکان لە کۆگاکانى زانکۆى هەڵەبجە لە ماوەى(١٥) ڕۆژدا لە ڕۆژى هەواڵەکردنى بنبڕ، زانکۆى هەڵەبجە بەرپرسیاریەتى زیان لێکەوتن لە کەلوپەلەکان ناگرێتە ئەستۆ لەپاش تێپەڕبوونى ئەو ماوەیە.

تێبینی/ئەم ئاگاداریە لە ژمارە( ٦٣٩٣ )،ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٥ بڵاوکراوەتەوە.

زیادکردنەکە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٠/٦، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
شوێن/کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان.

کلیک لێرە بکەن بۆ بینینی لیستی کەلوپەلەکان

chevron-down