بەشی بنەماكانی ئاین وۆركشۆپێكی تایبەت لەسەر مافەكانی منداڵ ئەنجامدەدات

University of Halabja
12-09-2022

بەشی بنەماكانی ئاین لە كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكانی زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدەدات، كە تایبەتە بە مافەكانی منداڵ.
وۆركشۆپەكە، لە لایەن بەرێزان پ ی د.ئاوات صالح عبد الله. د. تارق جبار. م. م. دیار حمە شمس الدین بەناونیشانی مافەكانی منداڵ بەرێوەدەبرێت.
لە وۆركشۆپەكەدا سێ‌ قسەكەر هەیە بەم ناونیشانانە قسە دەكەن:
مافەکانی منداڵ لەڕێکەوتنامە نێو دەوڵەتییەکاندا. پ. ی. د. ئاوات ساڵح عبداللە
مافەکانی منداڵ لەسەر دایک و باوک د. تارق جبار
مافەکانی دایک و باوک لەسەر منداڵ. م.ی. دیار حمه شمس الدین
وۆركشۆپەكە لە رۆژی 2022-10-23 ، سەعات 10:30 بەیانی لەهۆلی سیمینارەكانی كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانكۆی هەڵەبجە بەرێوەدەچێت.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپەكە

chevron-down