ئاگاداری بۆ بەکرێدانی کافتریای كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى زانکۆی هەڵەبجە

University of Halabja
24-08-2022

سەرۆکایەتی زانکۆی هەلەبجە هەڵدەستێت بە بە کرێدانی کافتریای كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشكراوه‌ كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى بريتيه‌ له‌ (837 م2) وه‌ ده‌كه‌وێته‌ كه‌مپى سه‌ره‌كى زانكۆ له‌ بنارى گوندى عه‌بابه‌يلى ، لیستی زیادکردنەکە لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی بۆ ماوەی ( ٣٠ ) ڕۆژ کراوە دەبێت ,بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری ئەو کۆمپانیاو کەسانە دەکەین کە ئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە لە ڕۆژی یەکەمی دوای تەواوبونی (٣٠) ڕۆژەكه‌ کاتژمێر (١١) ی پێش نیوەڕۆ ئامەدەبن لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە مەبەستی بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا.
مەرجەکان.
١/ بەشدار بوو بڕی لە (٢٠%) نرخی خەمڵێنراوی كرێى ساڵانه‌ى كافترياكه‌ى وەک بارمتەی سەرەتایی لێوەردەگیريت لەڕۆژی زیادکردنەکەدا.
٢/ کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی (٢% )دوو لە سەدی بڕی بەرامبەری بەکرێدانی ساڵانەی كافترياكه‌ لەو کۆمپانیاو کەسە وەردەگیرێت کە زیادکردنەکەی بۆدەردەچێت ٠
٣/ ئه‌ستۆپاكى باجى ده‌رامه‌تى پێبێت

تێبينى//

١. ئەگەر بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە ڕۆژی زیادکردنەکە کەوتە  ڕۆژی پشووی فەرمی ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووەکە
٢. بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕێنمايیەکان سەردانی (زانکۆی هەڵەبجە/ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى/ هۆبەی ته‌نده‌رين و گرێبه‌ست ) بکەن.
+ ئەم ئاگادارییە لە ژمارە(٦٣٧٦)ی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٤ی ڕۆژنامەی خەبات بڵاوکراوەتەوە، زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٥ لەبەرئەوەی ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٤ دەکەوێتە ڕۆژی شەممە پشووی فەرمییە.

chevron-down