دەرفەتی خویندن لە بەشی بنەماکانی ئایین ـ كۆلێجی زانسته مرۆڤایەتیەکان- زانكۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی ( ٢٠٢٢-٢٠٢٣)
ئێستا ده‌رچووانی پۆلی دوازده‌ی زانستی و وێژه‌یی و ئاماده‌یی ئیسلامی خولی یەكەم و خولی دووەم هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر ومێ ده‌توانن فۆرمی ( راستەوخۆ- پارالیل) پربكەنەوە وە بیهێنن بۆ بەشی بنەماکانی ئایین.
*مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ وپاڕالێل:
١-(پێشكه‌ش كردن به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ):
یەکەم:. مه‌رجی پێشكه‌ش كردنی تایبه‌تە به لقی زانستی و وێژه‌یی وئاماده‌یی ئیسلامیه‌كان.
دووەم:. مه‌رجی ته‌مه‌ن نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له (30) ساڵ زیاتر بێت.
سێهەم:. ده‌رچووانی زانستی و ویژەیی ساڵانی(2020-2021) و (2021-2022) مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه. بەڵام ئامادەییە ئیسلامیەکان تەنها ساڵی (2021-2022) مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه.
چوارەم: كه‌مترین كۆنمره بۆ پێشكه‌ش كردن نابێت له (60) كه‌متر بێت. مه‌رجه خوێندكار له چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه ده‌ربچێت به پێی پسپۆری به‌شه‌كه.
پێنجەم: تاقیكردنه‌وه (40) نمرەی لەسەر ده‌بیت.
٢-(وه‌رگرتن به پێی سیسته‌می پاڕاڵێل):ـ
١- مه‌رجی ته‌مه‌نی قوتابیان كه به سیسته‌می پاڕاڵێل پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له (40 ) ساڵ زیاتر نه بێت. واته له دايك بووى ساڵى ١٩٨٢ بەرەو سەر بێت .
٢- تێپه‌ر نه بوونی (5) ساڵ زیاتر له‌سه‌ر دوایین بڕوانامه‌ی ده‌رچوون. واته ده‌رچووانى ساڵى ( 2017-2018 ) تا ساڵى ( 2021-2022 ) مافى پێشكه‌ش كردنيان هه‌يه.
٣- ده‌رچووانی زانستی و ێژه‌یی و ئاماده‌يى ئيسلامى وپه‌یمانگای زانسته ئیسلامییه‌كان -دبلوم- مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌يه بۆ كۆلێژه‌كه‌مان به سیسته‌می پاڕاڵێل . به‌مه‌رجێك کۆنمره‌يان له ( 55 ) كه‌متر نه‌بێت / بەلام سه‌باره‌ت به په‌یمانگا مه‌رجه نمره‌ی په‌یمانگا له ( 60 ) كه‌متر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوی كردنی ته‌مه‌ن و تێپه‌ر نه‌بوونی ( 5 ) ساڵ زیاتر له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی په‌یمانگاكه‌یان
٤-مه‌رجه خوێندكار له چاوپێكه‌وتن ده‌ربچێت.
(پێداویستیه‌كان):
١- كۆپی ملونی نفوس یاخود كارتی نیشتمانی.
٢- وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی نوێ وپشتی سپی بێت.
٣- ناسنامه‌ی خوێندكار كه كۆدی تێدایه كه به‌و ناسنامه به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی (12)ی كردووه.
:تێبییەکان
١- لە ڕۆژی یەك شەممەوە بەرواری (٢٠٢٢/٨/١٤) فۆڕم دابەش دەکرێت.
٢- خوێندكار ده‌بێ زانكۆلاین پڕ بكاته‌وه، ناوی به‌شەکەمان بنوسێت له سه‌ره‌تای لیسته‌كه بنووسێت به پێچه‌وانه‌وه ناوی ناگه‌ڕێته‌وه.
٣- پیویستە خویندكار مۆری قوتابخانە یان بەریوەبەرایتی پەروەردە بۆ فۆرمەكەی بكات.