Published at: 27-07-2022

زانکۆکانی (هەڵەبجەو کۆڤێنتری) لێکچەرەکانیان یەکدەخەن  

Posted by:  UoH
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨-٧-٢٠٢٢، بەڕێز (د.مهاباد کامل عبدللە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەئامادەبونی بەڕێزان د.دانا طاهر عبدللە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی وخوێندنی باڵا و د.سەرکێو صلاح، ڕاگری کۆلێژی زانست، م.هونەر فرید، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی، د.بەرزان حمەکریم، بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیەنێودەوڵەتیەکانی زانکۆ) پێشوازیکرد لەبەڕێز(د.ئاراس جمال ئاغا،مامۆستاو توێژەرو سەرۆکی بەشی کۆنسترەکشن لەزانکۆی کۆڤێنتری لەبەریتانیا)
مەبەستی سەردانی ناوبراو درووستکردنی پەیوەندیە لەنێوان (زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی کۆڤێنتری)،
دروستکردنی پەیوەندیە لەگەڵ توێژەرانی زانکۆی هەڵەبجە بەشێوەیەک کەتازەترین و نوێترین شێوازەکانی توێژینەوە بخرێتە بازاڕەوەو سوود بەکۆمەڵگەبگەیەنێت.
د.مهاباد کامل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەوهەنگاوانەی لەم بوارەدا دەینێین پێویستە لەخزمەتی کۆمەڵگەو ئەکادیمیابێت و بۆ ئەومەبەستەش ئامادەیی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاری و کارئاسانیەک و داوایکرد بۆ ئەومەبەستە پڕۆپۆزەڵ ئامادەبکەن، تا زووتر هەنگاوبنرێت و ئامادەکاری بکرێت.
د.ئاراس جمال ئاغا ڕوونکردنەوەی زیاتریدا سەبارەت بەسەردانی بۆ زانکۆی هەڵەبجەو وتیشی:
هەوڵدەدەین توێژینەوەی هاوبەش لەنێوان هەردوو زانکۆدا هەبێت، بابەت و لێکچەرەکانی زانکۆی هەڵەبجە هاوشێوەو چوونیەک بێت لەگەڵ لێکچەرەکانی زانکۆی کۆڤێنتری و یەکبخرێن، بۆئەوەی خوێندکارێک کاتێک لەزانکۆی هەڵەبجە دەخوێنێت لەدوای تەواوکردنی خوێندن ببێت بەخاوەنی بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی(لۆگۆی زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی کۆڤێنتری) لەسەربڕوانامەکەی هەبێت. ئەوەش هۆکارێکی گرنگدەبێت بۆ خوێندکار چ لەناوخۆی هەرێم و عێراق چ لەدەرەوەی عێراق زیاتر هەلی کاری هەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد زانکۆی کۆڤێنتری هەوڵدەدات بۆئەوەی چەند کۆرسێکی ڕاهێنان بکاتەوە بۆ توێژەرو مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە.
دواتر هەریەک لەبەڕێزانی ئامادەبوو ڕاو سەرنجیان لەسەر پڕۆژەو پلانی هاوبەش لەنێوان هەردوو زانکۆدا خستەڕوو، بەشێوەیەک کۆی پڕۆسەکە هەوڵێکبێت بۆبەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆی هەڵەبجەو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکە.
chevron-down