Published at: 17-08-2022

زانکۆی هەڵەبجە پێش نیوەی زانکۆکانی عێراق دەکەوێت

Posted by:  UoH

زانکۆی هەڵەبجە پێش نیوەی زانکۆکانی عێراق دەکەوێت
ماڵپەڕی (https://www.adscientificindex.com/?country_code=iq) نوێترین ڕیزبەندی بۆ ساڵی 2022 ی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە دواین ڕاگەیاندنیدا بۆ ڕانکی زانکۆکانی عێراق و کوردستان، زانکۆی هەڵەبجە لەکۆی(101) زانکۆی بەشدار لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا پلەی (50)ەمینی گرتووە،هەروەها لە هەرێمی کوردستانیشدا کە(21)زانکۆ ناویان دەرکەوتووە،زانکۆی هەڵەبجە پلەی(14)ەمینی گرتووە، بە گوێرەی توێژەری زانستیش زانکۆی هەڵەبجە لە پلەی(7)ەمدایە لە هەرێمی کوردستان.
بەم بۆنەیەوە بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پیرۆزبایی لە زانکۆی هەڵەبجە و زاناکانی دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

chevron-down