Published at: 14-08-2022

وەفدێکى رێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان رێزلێنانیان پێشکەشى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە کرد

Posted by:  UoH

.وەفدێکى رێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان ئەمڕۆ ١٤ى ٨ى ٢٠٢٢ سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجەیان کردو رێزلێنانیان پێشکەشى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە کرد

.وەفدەکەى رێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان بە سەرپەرشتى شۆخان حەمەڕەشید بەڕێوەبەرى رێکخراوەکە سەردانەکەیان ئەنجامدا و لەلایەن پ.د. مهاباد کامل عبدالله سەرۆکی زانکۆى هەڵەبجە بە گەرمى پێشوازییان لێکرا

لە وتەیەکیشدا شۆخان حەمەڕەشید بەڕێوەبەرى رێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان باسى لەوەکرد  "پێمانخۆشە لە داهاتوودا هەماهەنگى و پەیوەندى زیاتر لە نێوان رێکخراوەکەمان و زانکۆى هەڵەبجەدا هەبێت ئەویش لەپێناو ئەنجامدانى چالاکى زیاتر بە تایبەت لە بوارى .ژناندا"

.وتیشى "لەپاى ئەو ئەو هەوڵ و ماندووبوون و چالاکییانەى کە سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە لە ماوەى کارکردنیدا ئەنجامیداون ئەمڕۆ ئەودیدارەیان سازکردووەو رێزلێنانیان پێشکەشى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە کردووە"

.لە بەرانبەریشدا سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە خۆشحاڵى خۆى بە سەردانەکەیان دەربڕی و ئامادەیی خۆیش بۆئەنجامدانى هەر کارو چالاکى هاوبەش بە تایبەت لە بوارى ژنان راگەیاند

پاشان لە وتەیەکیشیدا سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە باسى لەوەکرد لە پارێزگاى هەڵەبجە بەشێکى زۆر لە پۆستەکان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن و ژنانیش هاوشانى پیاوان کارو ئەرکەکانى خۆیان جێبەجێکردووە، وتیشى "هەربۆیە ئیشەکەى خۆم خۆشدەوێت و پارێزگاریشى لێدەکەم"

chevron-down