Published at: 09-08-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بردنەوە گەورەکەی کچانی عێراق بەرز دەنرخێنێت

Posted by:  UoH

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٨/٩ لە سەرۆکایەتی زانکۆ، بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە بەڕێز بێریڤان جلال رشید مامۆستا لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە  وەرزشیەکانی زانکۆمان و یاریزانی فوتساڵی کچانی هەڵبژاردەی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە مامۆستا بێریڤان جلال کرد بە بۆنەی بردنەوەی جامی رۆژئاوای ئاسیا لە لایەن کچانی هەڵبژاردەی عێراق و پیشاندانی ئاستێکی دڵخۆشکەر لە لایەن کچە کوردەکانی ھەڵبژاردەکەوە، هەروەها بە ناوی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەوە پیرۆزبای لە کچانی ھەڵبژاردەکە بەگشتی و بەتایبەت کچە کوردەکان کردو ڕایگەیاند بردنەوەی جامەکە بەرز دەنرخێنین.
لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە مامۆستا بێریڤان جلال ڕشید و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

chevron-down