دید و پەیامی کۆلێج

دید و پەیامی کۆلێج

دیدی كۆلیج له‌وه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كارده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستای ئاست به‌رزی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی كه‌ توانای زانستی و په‌روه‌رده‌یی باشیان هه‌بێت و شیاوبن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی باش پێشكه‌ش به‌ بواری خوێندن بكه‌ن له‌ ئاستی بنه‌ڕه‌تدا و بتوانن ئاستی زانستی خوێندن له‌و بواره‌دا به‌رز بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ قۆناغی بنه‌ڕه‌ت به‌ردی بناغه‌ی فێربوون و گه‌شه‌كردنی هزری خوێندكاره‌.
وه ‌شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌دات بۆ چه‌سپاندن و گه‌شه‌كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕواندنی گیانی نیشتمان په‌روه‌ری له‌لای خوێندكاره‌كانی كه‌ دواجار ئه‌وانن ده‌بنه‌وه‌ به‌ مامۆستاو منداڵانمان په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن و فێریان ده‌كه‌ن.