ئامانجی کۆلێژ

ئامانجی کۆلێژ

كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌ت په‌یام و دیدێكی مرۆڤایه‌تییانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ڕووی ئاستی مه‌عریفی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك و پێگه‌یه‌كی به‌ هێز و به‌پیت بۆ پێشكه‌شكردنی توانای داهێنه‌رانه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا له‌ ڕووی گه‌شه‌پێدانی توانای زانستی په‌روه‌رده‌یی خوێندكاره‌كانییه‌وه‌ كه‌ بتوانن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی سه‌رده‌مدا بگونجێن و هه‌رچی دیدوبۆچونی نوێ له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردنه‌وه‌ له‌ جیهاندا دێنه‌دی  ئاگایان لێیبێت و فێری ببن و پاشان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگای بكه‌ن.

هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م توانا مرۆیی و ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كان به‌ پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ خوێندكاره‌كانی فه‌راهه‌م ده‌كات.