بەشی زمانی عەرەبی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت چالاکییەکی ئەدەبی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ (٢٠٢١/٢/٢٤) لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان، بە ئامادەبوونی (د.نەریمان عبدللە علی) ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان و سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی و مامۆستایان و خوێندکاران، بەشی زمانی عەرەبی لە ژێر ناوی ناساندن و واژۆ کردنی کتێبی (پێکێ گریمانە) کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر (ئارام حاجی)ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا ئارام حاجی سەرەتا باسێکی کورتی لە ئەزمونی ئەدەبی و کتێبە نوێکەی کرد، پاشان چەند دەقێکی شیعری خوێندەوەو بە واژۆی خۆی کتێبی (پێکێ گریمانە) پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *