زانكۆی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە بەشداربووانی خولی ژینگە دۆستی

۲۰۲۰/۱/۲۲ ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بەشداربوانی خولی ژینگە دۆستی۰
کولێجی پەروردەی بنەڕەت خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە پێشكەش كاران و بەشداربوانی خولی ژینگە دۆستی و خەڵاتەکان لەلایەن د۰حسین محمد صالح  پێشکەش كرا.
خولەكە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوامی هەبوو لەلایەن  مامۆستایانی  بەشی زانستة كۆمەڵایەتیەكان بۆ هەریەك لە   (م. ی۰ئوسامە اشرف ، م .ی. حسیم عوسمان ، د. نیان والی ) ، وە هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بەو مامۆستایانەی كە بۆ ماوەی هەرسێ هەفتەكە ئامادەی خولەكە بوون .
لە ووتەیەکدا ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سوپاس و دەست خۆشی ئاراستەی ئەو مامۆستایانە کرد کە هەستاون بە سازکردنی خولەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن۰

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *