لیژنەی رۆشبیری زانكۆی هەڵەبجە وەرزی رۆشبیری زانكۆ ڕادەگەیەنێت

لیژنەی ڕۆشنبیری زانکۆی هەڵەبجە لە بینای کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور یەکەمین دانیشتنی خۆی ئەنجامدا .
بە مەبەستی دانانی پلاندانان بۆ هەفتەی رۆشبیری  كە لە  مانگی نیساندا بریارە ئەنجام بدرێت ، بەسەرۆكایەتی د. ئەحمەد میرە و نوێنەرایەتی كۆلیجە جیاوازەكانی زانكۆی هەڵەبجە كە پێك هاتبوون : لە بەرێزان (د. فاروق محمد ڕەزا ، ئاكۆ محەمەد تۆفیق ، فەریدون والی ، زانا عەزیز، ئیسماعیل عوسمان ) تیایدا قسە وباس لەسەر هەفتەی رۆشبیری زانكۆی كرا.
لەو كۆبوونەوەیەدا بریاڕدرا بە پێكهینانی لیژنەی ڕۆشبیری لەسەرجەم كۆلیجە جیاوازەكان و هەروەها لیژنەی رۆشبیری خوێندكاران، بەهاوكاری و سەرپەرشتی لیژنەی رۆشبیری زانكۆ چالاكیەكان بۆ مانگی نیسان رادەگەیەنن.
هەروەها باس لەوەش كرا كە چالاكیە رۆشبیرییەكان لە چوارچێوەی فستیڤاڵێك و كەرنەڤاڵی كەلتورە جیاوازەكاندا دەبێت، سەرەڕای نمایشكردنی چەندین چالاكی زانستی لە سەرجەم بەشە جیاوازەكان ، بڕیار وایە كە سپۆنسەری چالاكییەكان بدرێت یەكێك لە كەناڵەكانی میدیای هەرێمی كوردستان .
لەكۆتایدا سەرۆكی لیژنەكە دەست نیشانی كۆبوونەوەی ئایندە لیژنەكی لە زانكۆی هەڵەبجەكرد بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربونەوە وەزە چالاكی رۆشبیری.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *