خوێندکارانی بەشی زمانی عەرەبی فێستیڤاڵی ماڵئاوایی ئەنجام دەدەن

بەچاودێری ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بەشی زمانی عەرەبیی زانکۆی هەڵەبجە، بەمەبەستی دروستکردنی کەشێکی زانستی و شاد لە دوا وێستگەی پێکەوەبوونی خوێندکاران و مامۆستایانیدا، بۆنەیەکی زانستی و ڕۆشنبیری ئەنجامدەدات بەناوی فێستیڤاڵی ماڵئاوایی (مهرجان التودیع)، کە چەندین بڕگە و بابەتی لەخۆگرتووە، وەک:

  • ئەنجامدانی پانێڵی زانستی
  • سیمینار
  • شانۆگەری
  • پێشبڕکێ و یاری
  • پەخشکردنی کۆمەڵێک پارچە ڤیدیۆی هەمەڕەنگ ، کە سەرجەمیان لەلایەن خوێندکارانی بەشەکەوە کاری وەرگێڕان و ژێرنووسیان بۆ کراوە.

ڕۆژ و به‌روار : چوارشەممە – ٢٤\٤ \ ٢٠١٩
کاتژمێر: ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ
شوێن : هۆڵی دکتۆر مستەفا زەڵمی – گەڕەکی مامۆستایان

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *