سێ مامۆستای بەشی ئینگلیزی بە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک بەشداری کۆنفرانسێک دەکەن

٣ مامۆستای بەشی ئینگلیزی بە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک بەشداری کۆنفرانسێک دەکەن ڕۆژانی ١٣ و ١٤/ ٤/ ٢٠١٩ ھەرسێ مامۆستای بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی نەڕەت (م. عمر فؤاد غفور) و (م.ی. گۆران عمر مصطفی) و (م.ی. ھیدایەت محمد أحمد) بە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەکی ھاوبەش بەشدارییانکرد لە حەوتەمین کۆنفرانسی زانستیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە تایبەت بوو بە بوارەكانی زمانەوانی و پەروەردەی زمان و ئەدەب و وەرگێڕان بە ناونیشانی (The 7th Scientific Conference; on New Trends in Linguistics, Language Education, Literature and Translation). توێژینەوەکەشیان دەربارەی شێوازی بەکارھێنانی بابەتە تەرفیھییەکان بوو لە فێربوونی زماندا لە لایەن خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزیی زانکۆی ھەڵەبجەوە بە ناونیشانی (Edutainment Tendencies Among EFL Learners at the University of Halabja\ Department of English Language). شایانی باسە کە لە کۆنفرانسەکەدا، ۹۳ توێژینەوەی زانستیی مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان و عێراق پێشکەشکران لە کۆی نزیکەی ١٣٠ توێژینەوە کە ئاراستەی کۆنفرانس کرابوون. ھەروەھا چەندین چالاکی و بابەتی زانستی پێشکەشکران، لەوانە وتارێکی ڤیدیۆیی زمانناسی بەناوبانگی جیهانی دەیڤید کریستاڵ کە تایبەت بوو بە بابەتەکانی کۆنفراسەکە.
بۆ بینین و داونلۆد کردنی پریزێنتەیشنی توێژینەوەکە  کلیک لێرە بکە.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *