کۆلێژی پەروەدەی بنەڕەت گرنگی ڕۆڵی ڕاپرسی لەپێشخستنی زانستدا/ سیمینارێک ئەنجامدەدات

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/٤٥ کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ لەهۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ڕاپرسی لە پێشخستنی زانستدا) لەلایەن بەڕێز م. هێمن غالی علی پێشکەشکرا.

سیمینارەکە له دەرئەنجامی ئەوڕاپرسیە بەڕێوەچوو کەلەسەر هەرسێ قۆناغی بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامدراوە ، ئەم ڕاپرسیە تەنها بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندنە لەبەشەکەدا ، بۆیە داوا لەخوێندکاران کراوه‌ کە بەوپەڕی ڕاستگۆیانەوە وەڵا بدەنەوە .

ڕاپرسیەکە پەیوەست بووبە پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندکاران ، وەهەروەها کارووباری کارگێڕی بەش لە چ ئاستێکدایە ، ڕەخنەو پێشنیارو تێبینیەکان بەرامبەر بەمامۆستایانی بەش ، وەشێوازی خوێندن لەسەر پرۆگرامی خوێندن وکاریگەری لەسەرخوێندکاران ،ووتی دواتر لەکۆتاییدا هەوڵ ئەدەین بەشێکی باشی ئەوڕەخنەو پێشنیارو تێبینیانە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها بەپێناسەیەکی کورت ئاماژەی بەڕاپرسی کردو ووتی:

ڕاپرسی (استبیان) / یەکێکە لەو ڕێگەیانەی کە زۆر چالاکەو لەووڵاتانی پێشکەوتوو پەیڕەودەکرێت دەرئەنجامێکی باشی هەیە ، تەنهالەبواری زانست نا بەڵکو لەسەرجەم بوارەکانی دیکەدا. دواترباسی لە تایبەتمەندیەکانی ڕاپرسی کرد کەڕێگەیەکی زۆر ئاسانەو دەرئەنجامێکی باشی ئەبێت ، هەروەها باسی لە گرنگی وجۆرەکان و ڕێگاکانی ڕاپرسی کرد.

بەسەرنج وتێبینی و پرسیارەکانی مامۆستاو خوێندکاران سیمینارەکە کۆتایی هات.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *