كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زاكۆی هەڵەبجە سیمینارێك ئەنجام دەدات
.ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 2018/11/6 هۆبەی دڵنیایی جۆریی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سیمینارێكی بەناونیشانی سەردەمی کۆمەڵگای مەجازی ( مۆبایلی زیرەک و دروستکردنی شوناس لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دا) ئەنجامدا.
سیمینارەكە بۆ بەرێز (م. ئیسماعیل عوسمان) ماستەر لە زانستی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان/ خوێندنی کەلتور و میدیا. زانکۆی تاران ، لە هۆڵی سیمنیاراتی كۆلێج بەڕێوەچوو. سیمیناریست لە بابەتەكەیدا ڕۆڵی مۆبایلی زیرەكی لە چەند ڕەهەندێكدا خستە ڕوو. ئەو دیارترین خەسڵەتە بەرچاوەكانی مۆبایلی لە دروست كردنی شوناسی تاك و كۆمەڵگەدا ئاماژە پێكرد. ڕۆڵی مۆبایلیی زیرەكی لە دروست كردنی كۆمەڵگەی میدیایی و تۆڕیی و پێكەوە بەستراو باس كردن.
بە گفتوگۆی ئامادەبوان كۆتایی بە سمینارەكە هات.

