بەمەبەستی بەكەلتوور كردنی فێربوون پێش لەبەركردن زانكۆی هەڵەبجە سیمینارێك ئەنجام دەدات
ڕۆژی دووشەمە ڕێكەوتی 2018/10/22 كۆلێژی پەروەرەی بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجە سیمینارێكی بەناونیشانی ( لە لەبەركردنەوە بۆ فێربوون ، چۆن خۆمان لە كولتووری مەلزەمە رزگار بكەین ) بۆ بەڕێز (م.یاسن عومەر) مامۆستای بەشی زانستەكۆمەڵایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدا.
سیمینارەكە لە كاتژمێر 12 دەستپی پێكرد بە ئامادەبوونی هەریەك لەبەڕێزان د.حسێن محمد صاڵح ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ود. فاروق نەقشبەندی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆكی بەش و مامۆستایانی كۆلێج و ژمارەیەكی زۆری خوێندكارانی ئەو كۆلێجە لە هۆڵی سیمیناراتی كۆلێج بەڕێوەچوو. سیمیناریست لە دوو توێی سیمینارەكەیدا بەوردی سەرجەم ئەو هەنگاوانەی كە وا دەكەن خوێندكاران و خوێندەواران لەبری لەبەر كردن ، فێرببن شی كرنەوە . ئەو سەرجەم هەنگاوەكانی هێشتنەوەی زانیاری و بابەتەكان لە یادگە هەمیشەییەكانی مێشكی مرۆڤدا باس كردن و ئەو هۆكارانەی كە وادەكەن زیانیاری و بابەتەكان بمێیننەوە لەناو مێشكدا خستنەڕوو . مەبەستی سیمیناریست لە ئەنجامدانی وەها سیمینارێكدا وازپێهێنانی خوێندكاران بوو لە مەلزەمە و كەلتووری لەبەركردنی كاتی و ئامانجی ئەوەبوو كە وا بكات خوێنكاران بە چەشنێك بخوێننەوە كە زانیاریەكان لە یادگەیاندا بە هەمیشەیی بمێنێتەوە.لە كۆتایی سیمینارەكەدا ئامادەبوان سەرنجەكانیان خستە ڕوو



